مووشه‌كبارانكردنی بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین مووشه‌كباران كرا، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند مووشه‌كێك له شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وتنه خواره‌وه.
زیان به كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی و چێشتخانه و شوێنی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كان كه‌وتووه
به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك هه‌ڵدرایه بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له دووری 65 كیلۆمه‌تر له به‌غدا، به‌و هۆیه‌وه زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له بنكه‌كه لێ دراوه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیان به بنكه‌ی كۆمپانیای سالی پۆستی ئه‌مه‌ریكی و چێشتخانه و شوێنی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كان كه‌وتووه.
شایه‌نی باسه له ئازاری رابردوو بنكه‌ی به‌له‌د به حه‌وت مووشه‌ك كرایه ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه، له‌و بنكه‌یه فڕۆكه‌ی جۆری ئێف-16ی تیادایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا له سنووری شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وتنه خواره‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان مووشه‌كبارانه‌كه له به‌رزاییه‌كی نزیك ئه‌و شارۆكهیهوه ئه‌نجام دراوه، كه چه‌كدارانی داعشی تیادایه، مووشه‌كێك به‌ر خانووێك كه‌وتووه و هاووڵاتییه‌كی بریندار كردووه و مووشه‌كێكی تر له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ئیمام محه‌مه‌د كه‌وتووه و زیانی گیانی نه‌بووه، هه‌رچی مووشه‌كبارانی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌ده، دوو سه‌ربازی عێراقی بریندارن.