ماوه‌یه‌كه دانوستانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م وه‌ستاوه و ئه‌مه‌ریكاش له ھه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دانوستانه‌كان ده‌ستی پێ بكاته‌وه. به‌رپرسێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكامان ئاگادار كرده‌وه كه ناكرێ ته‌ڤده‌م له پێشێلكاریی دژی ئێمه به‌رده‌وام بێ و دانوستانیش بكرێت.
ئیبراھیم برۆ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌ڤده‌م وه‌ك خۆیه‌تی و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ھه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش به نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاند كه پێمان خۆشه رێككه‌وتن بكرێت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بكرێت، پێشێلكارییه‌كانی ته‌ڤده‌م به‌رده‌وامه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان دا كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دانوستان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، چونكه ناكرێ پێشێلكاری به‌رده‌وام بێت و ھێرشی سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه بكرێت و دانوستان بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی باشی ھه‌بێت و به‌رگری له كورد بكات و بۆ دانوستانه‌كانیش متمانه ھه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌نه‌كه‌سه به‌شدار نه‌بێت له ئیداره‌ی رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر نا ئیداره‌یه‌كی سه‌قه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ته‌ڤده‌م كێشه له به‌رده‌م دانوستانه‌كان دروست ده‌كات.
فه‌تحوڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئێمه سه‌عاتی سفرمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان داناوه و ئاماده‌ین، چونكه سێ خاڵ بۆ رێككه‌وتن ھه‌یه، یه‌كێكیان یه‌كلا بووه‌ته‌وه و دووانیان ماون، ئه‌وانیش لێڤه‌گه‌ری سیاسی دروست كراوه و ئیداره و سه‌ربازی ماون.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا زۆری پێ خۆشه كه رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان بكرێت، بۆیه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێككه‌وتن ده‌كرێت، چونكه نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێمه و ئه‌نه‌كه‌سه و لایه‌نه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانیش كۆ بووه‌ته‌وه و داوای كرد، دانوستان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ھێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكان، فه‌تحوڵا حوسێنی گوتی، ئه‌وه نابێته كێشه له به‌رده‌م دانوستانه‌كان، چونكه كێشه‌ی گه‌وره‌تر ھه‌ن و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له دنیادا شوێنی گه‌وره ده‌سووتێن، جا باره‌گا چییه، بۆیه ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ دانوستان و ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه رێككه‌وتن.
بڵند ئیبراھیم