چوار تیرۆریستی خۆكوژ لە كەركووك كوژران

:: PM:07:15:05/10/2016 ‌

سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای كەركووك ئەمڕۆ چوارشەم كوشتنی چوار خۆكوژی داعشی لە باشووری مووسڵ ڕاگەیاند. لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەش لە نێوان خۆكوژان و هێزە تەناهییەكان، سێ لە هێزە تەناهییەكان بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوە تەناهییەكان، ئەو چوار خۆكوژە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و ئامانجیان ئەوە بووە هێرشی تیرۆریستی بكەنە سەر رێوڕەسمی ماتەمی ئیمام حوسێن كە بڕیارە شیعەكانی كەركووك ئەنجامی بدەن.

سەرچاوەیەك بە "مەداپرێس"ی ڕاگەیاند، هێزی تەناهی هاوبەش لە سوات و پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، توانییان لە گەڕەكی قادسیەی رۆژهەڵاتی كەركووك خۆكوژێك بگرن، سێ خۆكوژی تریشیان لە نێو خانوویەك گەمارۆدا و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، توانییان هەرسێ خۆكوژەكە بكوژن. 

هەروەها گوتی، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێو خۆكوژەكان و هێزە تەناهییەكان ڕووی دا و سەرەنجام سێ خۆكوژەكە خۆیان تەقاندووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی سێ لە ئەندامانی هێزە تەناهییەكان.

جێی باسە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای كەركووك دوای هاتنی تیرۆریستان بۆ عێراق و گرتنی مووسڵ، كەوتنە ژێر دەستی داعشەوە كە خۆیان لە شارۆكەی حەویجە و شارەدێكانی ریاز و عەباسی و زاب دەبینییەوە.

وشە/مەداپرێس، و:باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د