باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق راى گه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیادا هه‌یه و هه‌وڵی به‌هێزتركردنی ده‌ده‌ن، هاوكات هاوكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌شى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فرانز جۆزێف كریمپ باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق كۆ بووه‌ته‌وه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، كریمپ ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد بۆ پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی دا كه پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیادا هه‌یه و هه‌وڵی به‌هێزتركردنی ده‌ده‌ن.
به‌پێى ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق باسی له‌و سه‌نته‌ره‌ش كردووه كه له زانكۆی دهۆك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕزگاربووانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تی ئافره‌تان دامه‌زراوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌نته‌ره‌كه فراوانتر بكه‌ن و یه‌كێكی تریش دامه‌زرێنن تا له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاستی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی به‌رز نرخاند و هیوای خواست كار بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنیان بكرێت و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.