به مه‌به‌ستی باسكردنی چه‌ند پرسێكی پێوه‌ست به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 20201ی عێراق، بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات.
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شاندێكی ته‌كنیكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 11ی یاسای بودجه، كه پێوه‌سته به پشكی هه‌رێم له یاساكه‌دا.
له گفتوگۆكان باسی چۆنیه‌تی ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ هه‌رێم ده‌كرێت
زیاتر گوتی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی له ئاماده‌سازی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه كردووته‌وه، له‌وانه‌یش پێوه‌ست به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، روونی كرده‌وه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ره‌وانه‌كردنی بودجه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مانگه ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی كرد كه ماده‌ی 11ی یاسای بودجه باسی ئه‌وه ناكات هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خاو راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵكو به‌های ئه‌و بڕه راده‌ست بكات، بۆیه له گفتوگۆكان میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه دیاری ده‌كرێت، ئاخۆ به مه‌قاسه حسێب ده‌كرێت و ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌رانبه‌ر به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گێڕدرێته‌وه و ئه‌وه‌یتری خه‌رج ده‌كرێت، یان هه‌رێم بڕی پاره‌ی به‌غدا له حیسابێكی تایبه‌ت به حكوومه‌تی فیدراڵ داده‌نێت.