عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای كرد كه له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه ده‌رمانخوارد كراوه و ئێسته لاهوور جه‌نگی له سۆشیال میدیا هێرشی ده‌كاته سه‌ر و ناچێته به‌رانبه‌ری.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 31ی ئایار، عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتیی نیشتمانی كوردستان له میانی به‌شداری لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی هه‌یه و چه‌ندان نامه‌یش له‌نێوانیان هه‌یه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات.
له‌مڕۆوه هیچ ئیشێكم نییه، به‌ڵام نهێنییه‌كانی ئه‌وان ئاشكرا ده‌كه‌م
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پێشتر ده‌رماخوارد كراوه، به‌ڵام ئێسته لاهوور جه‌نگی له سۆشیال میدیاوه هێرشی ده‌كاته سه‌ر ناچێته به‌رانبه‌ری. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ" كۆمه‌ڵێك پاتاڵی له فه‌یسبووك له‌من به‌رداوه و تۆمه‌تم بۆ دروست ده‌كه‌ن".
سه‌راوی ده‌ڵێ" له‌مڕۆوه هیچ ئیشێكم نییه، به‌ڵام نهێنییه‌كانی ئه‌وان ئاشكرا ده‌كه‌م، چونكه نابێ چیتر ئه‌وان ئاغا و من كۆیله بم" هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح ئاگه‌داری ئه‌و كێشانه‌یه و چیا و نمای كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فایش به‌هه‌مانشێوه.
عه‌تا سه‌راوی كه ئێسته له به‌غدا داده‌نیشێ و ترسی هه‌یه لاهوور جه‌نگی بيكوژێ، هه‌ر له‌و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌دا گوتی، یه‌كێتیی له ده‌ستێكی پارێزراو نییه و تا دڵنیانه‌بمه‌وه كه یه‌كێتیی پارێزراوه وازناهێنم و چه‌ندان جاریش پێم گوتوون.