زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كاتێك نان ده‌خۆن یان قسه ده‌كه‌ن یانیش باوێشك ده‌ده‌ن، ده‌نگێك و ئازارێك له شه‌ویلاگه‌یان ھه‌یه، هه‌ندێك جاریش له ده‌وروبه‌ری گوێ دروست ده‌بێت، حاڵه‌تی تریشمان هه‌یه له‌كاتی نانخواردن و كرداری جوین، ئازار له شه‌ویلاگه دروست ده‌كات، یان ھه‌ندێك كات ناتوانی ده‌م بكه‌یته‌وه یان ده‌مكردنه‌وه قورس ده‌بێت، ھۆكاری ئه‌مه چییه؟ بۆیه پزیشكێكی شاره‌زا وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
له‌مباره‌یه‌وه د. هاوار قادر ئه‌حمه‌د به‌كالۆریۆس له پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان، بۆ ''وشه'' وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، حاڵه‌تی ئازاری شه‌ویلاگه ''TMJ problem'' یه‌كێكه له‌و جۆره گرفتانه‌ی كه به‌هۆی تێكچوونی كاری جومگه‌ی شه‌ویلاگه‌ی ''temporomandibular joint'' دروست ده‌بێت.
ئەم پزیشکە پسپۆڕە دەڵێ، لەپاڵ ئەمانەش چەند هۆکارێکی تری هەیە ئەوانیش:
یه‌كه‌م - نه‌خۆشی ھه‌وكردنی جومگه‌كان، كڕكڕاگه‌ی جومگه‌كه داده‌خورێ.
دووه‌م - ددانه‌كان جیڕ ده‌بن.
سێیه‌م - ناڕێكی له ھاتنی ددانی ئه‌قڵی.
چواره‌م - به‌ركه‌وتنێك له سه‌ر.
پێنجه‌م - ناڕێكی ددانه‌كان یان له‌داستدانی ددانه‌كانی دواوه.
شه‌شه‌م - سترێس و گازگرتن له نینۆك و قه‌ڵه‌م و شتی تر.
ئەوەیشی گوتوە چارەسەریشمان هەیە بۆ ئەم گرفتە ئەوانیش بریترین لە:
له زۆربه‌ی كاتدا پزیشك چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌ده‌ن بۆ نه‌خۆشه‌كه و دوای ماوه‌یه‌ك باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو، په‌نا ده‌برێته‌به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری، ئه‌مه‌ش به‌پێی حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كه ده‌گۆڕێ و پزیشكی پسپۆڕ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. به‌مشه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م - چاره‌سه‌ری فیزیكی له رێی فێركردن و ڕاھێنانی گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی شه‌ویلاگه و چۆنیه‌تی مه‌ساجكردن بۆ ماسولكه‌كانی شه‌ویلاگه.
دووه‌م - ھه‌ندێك ئامۆژگاری وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شتی ره‌ق و خواردنی جیڕ و دووركه‌وتنه‌وه له جوینی بنێشت.
سێیه‌م - ده‌رمانی ئازارشكێن یان دانانی پارچه‌ی سه‌ھۆڵ یان خاولییه‌كی گه‌رم كه نه‌خۆشه‌كه ئازاری زۆر بوو، ھه‌روه‌ھا ده‌رمان بۆ ''muscle relaxants'' بۆ كشانی ماسولكه‌كان ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
چواره‌م – ئامۆژگاریی نه‌خۆشه‌كه به‌وه‌ی ددانه جیڕه نه‌كات و نینۆكه‌كانی نه‌خوات و گازیان لێ نه‌گرێ، چه‌ناگه‌ی زۆر خوار نه‌كاته‌وه، چونكه ھه‌موو ئه‌مانه ئازاره‌كه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش ده‌خاته‌ڕوو كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا دوای ئه‌م ڕێنوێنییانه، ئازار و كێشه‌كانی شه‌ویلاگه چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ھه‌ندێك حاڵه‌ت ھه‌یه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌رییه.