گۆڤاری
ئیكۆنۆمیستی ئه‌مه‌ریكی له بابه‌تێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌رفه‌تی باش له عێراق هه‌یه تا پرۆسه‌ی ئاشتی جێگیر بكرێ و ده‌وڵه‌تێكی كارا بنیات بنێنرێته‌وه و شكست و ئاڵۆزییه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت. به‌ڵام هه‌موو ده‌رفه‌ت و مه‌رجه‌كان پێوه‌ستن به شكستی میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی خێرایی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه جیا جیاكانی عێراق.
ئه‌وه‌ی له دوای 2003ه‌وه له عێراق ده‌بینرێت، بریتییه له شه‌ڕی ناوخۆ و هیچ پێناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت، ئێسته‌یش كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێ، زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان به دوودڵییه‌وه له پرۆسه‌كه ده‌ڕوانن و هیچ ئومێدێكیان به ده‌نگدان نییه و له‌وبڕوایه‌دان هه‌موو پرۆسه‌كه پڕ ده‌بێ له ساخته‌كاری، جیا له‌وه‌یش ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئه‌وان هه‌ڵیده‌بژێرن و له‌وێوه‌یش حكوومه‌ت پێك ده‌هێنرێت، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نابێت، له كاتێكدا گه‌نده‌ڵكار و مافیا و میلیشیاكان له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و یاسا و ڕێسایه‌كه‌وه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاماژه‌كان، هۆكاری تر هه‌ن كه هیوا له دڵی عێراق دروست بكه‌ن و كه‌مترین توندوتیژی له وڵات تۆمار بكرێ، دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و منداڵان بچنه‌وه قوتابخانه‌كان و ئابووری گه‌شه بكاته‌وه و به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ ببن و ده‌وڵه‌تێكی كارا و به‌هێز بنیات بنێنه‌وه، ئه‌م هیوایه‌یش به چه‌ند كۆسپ و مه‌رجێك پێوه‌سته كه سه‌ره‌كیترینیان بریتییه له شكستهێنانی میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت.
هه‌ڵبژاردن دۆخی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له عێراق
دۆخه‌كه به‌مجۆره بڕوات، میلیشیاكان حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌ڵده‌ڵووشن، چونكه ساڵ دوای ساڵ بودجه‌یان زیاتر ده‌كرێ، به‌هۆی كاریگه‌ری و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه، بۆ نموونه له 2018 بودجه‌یان ته‌نیا 1.3 تریلیۆن دینار بوو، به‌ڵام له بودجه‌ی 2021 بودجه‌یان بۆ زیاتر له 3.5 تریلیۆن دینار به‌رز كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش زۆر زیاتره له بودجه‌ی زۆرێك له وڵاتان كه له ته‌واوی سوپاكانیان ساڵانه خه‌رجی ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌و بودجه زۆره، هاوكات میلیشیاكان خه‌ریكی دزینی نه‌وت و كاری قاچاغین له مه‌رزه‌كان و به‌مه‌یش پاره و بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان ده‌ست ده‌كه‌وێ، به هۆی ئه‌و پاره زۆره‌وه‌یش ده‌توانن خه‌ڵك بۆخۆیان ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و هه‌ژموون و كاریگره‌ییان زیاتر و زۆرتر بكه‌ن و دواجاریش عێراق بخه‌نه ده‌ستی تارانه‌وه.
بۆ شكستهێنانی میلیشیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست به جه‌نگ و خوێنڕێژی ناكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هه‌مان ئه‌زموونی پاسداران دووباره بكه‌نه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات و خاڵه ئابوورییه ستراتجییه‌كان بگرن، پێویسته حكوومه‌ت له بواره ئابوورییه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهاتیان له ژێر ده‌ست ده‌ربهێنێت، ئه‌مه تووشی گه‌وره‌ترین شكستیان ده‌كات، چونكه هه‌ر كه‌سێك باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بكات، ئه‌وا به خێرایی له‌ناو ده‌برێن و كۆتاییان پێ ده‌هێنرێت.
له هه‌موو بارێكدا به‌شداری كارای عێراقییه‌كان له هه‌ڵبژاردن، هیوایه‌كی گه‌وره بۆ وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌كه‌یشی سوود و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به میلیشیاكان ده‌دات، تا زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی عێراق دا بگرن.