بەهۆی میراتەوە برازاكەی كوشت

:: PM:04:21:21/07/2021 ‌

لە میسر پیاوێك بەهۆی كێشەی میراتەوە برازاكەی خۆی دەكوژێ و تەرمەكەی لە گۆڕستانێك فڕێ دەدات، لە یەكەم رۆژی جەن و لەكاتی سەردانیكردنی خەڵك بۆ گۆڕی مردووانیان، تەرمی ئەو كوڕە بە رووتكراوەیی دەدۆزنەوە.
بە پەتێك خنكاندوویەتی و جلوبەرگەكەی لەبەر كردووەتەوە
سەرچاوەیەكی تەناهی باسی ئەوە دەكات، هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی قینا لە ناوچەی سەعیدی میسر لە باشووری قاهیرە، لەكاتی سەردانیكردنی گۆڕی مردووەكانی لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە، تەرمی منداڵێكی هەشت ساڵەی لەناو گۆڕستانەكەیان دۆزیوەتەوە، ئەو تەواوی جلوبەرگری لەبەر كراوەتەوە، تەرمەكەیشی تا ئاستێك شی بووەتەوە، جلوبەرگەكەیشی لە نزیكییەوە كەوتووە. 

دوای لێكۆڵینەوە توانرا ناسنامەی منداڵەكە دیاری بكرێ و لێكۆڵینەوەی هێزە تەناهییەكانی دەری خست مامی ئەو كوڕە، كە پیشەی شوفێرە، لەپشت ئەنجامدانی تاوانەكەیە، دوای گرتنی ئەو ددانی بە ئەنجامدانی تاونەكە دانا، هۆكارەكەیشی بۆ ناكۆكیی خێزانی لەسەر میرات گەڕاندەوە.

بەپێی دداننانی تاوانبارەكە منداڵەكەی بردووەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی كە كاری پێ دەكات، بەرەو گۆڕستانی بردووە، لەو شوێنەی تەرمەی تیادا دۆزراوەتەوە، بە پەتێك خنكاندوویەتی و جلوبەرگەكەی لەبەر كردووەتەوە و فڕێی داوەتە ناو گۆڕستانێكی نزیك.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل