توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌یسه‌لمێنێ، خواردنی بڕۆكلی ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان و به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جگه‌ره له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی به‌ریتانییه‌وه ئه‌نجام دراوه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی بڕۆكلی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان له‌و شوێنه‌وارانه‌ی جگه‌ره دروستیان ده‌كات.
هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه به‌رچاوه‌ی بڕۆكلی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رووه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی "Sulforaphane" كه پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و پێویسته بۆ سییه‌كانی مرۆڤ و به‌هێزكردنی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
به گوته‌ی توێژه‌ران، خواردنه‌كه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ جگه‌ره‌یان كێشاوه و به هۆی پێكهاته كیمیایییه زیانبه‌خشه‌كانی جگه‌ره‌وه، كێشه و نه‌خۆشیی جۆراوجۆر بۆ سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان دروست بووه.