لەسەر بوتڵێك وێسكی لێكۆڵینەوە لەگەڵ پۆمپیۆ دەكرێت

:: AM:10:03:05/08/2021 ‌
بەپێی یاسای ئەمەریكا، هەر بەرپرسێكی حكوومەی ئەگەر بە دیاریش شتێكی بۆ دیاری كرابێت و نرخەكەی لە سەرووی 390 دۆلار بێت، دەبێ بەرپرسەكە نرخەكەی بۆ حكوومەت بگەڕێتەوە، كەچی بوتڵێكی وێسكی كە بە دیاری بۆ مایك پۆمپیۆ هاتبوو، پارەكەی نەداوەتە حكوومەت و بوتڵە وێسكییەكەیش دیار نییە.

پێگەی "ئەهرام"ی میسری ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئاب لە رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، لە 24ی یۆنیۆی 2019دا كاتێك پۆمپیۆ ئەوكات وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە و سەردانی ژاپۆنی كردووە، ژاپۆنییەكان بوتڵێكی گرانبەهایان وەك دیاری داوەتە پۆمپیۆ، ئێستەیش كە بوتڵە وێسكییەكە دیار نییە و پارەكەشی نەدراوەتە حكوومەتی ئەمەریكا، بۆیە ئێستە لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی بوتڵە وێسكییە دەكرێت.

هۆی ونبوونی ئاشكرا دەبێت.


رۆژنامە ئەمەریكاییەكە ئاماژە بەوە داوە كە ئاسایی نییە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەو جۆرە دیارییانە بشارێتەوە، بۆیە لە لێكۆڵینەوە لە بوتڵە وێسكییەكە، هۆی ونبوونی ئاشكرا دەبێت.

ئەوەشی نووسیوە كە بەرپرسانی ژاپۆن بوتڵە وێسكییەكەیان راستەخۆ نەداوەتە پۆمپیۆ، بەڵام دراوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بۆیە تا ئێستە ئەوە ئاشكرا نەبووە كە پۆمیپۆ ئاگای لەو دیارییە هەیە یان نا، ئەوەیان لە لێكۆڵینەوە دەردەكەوێت.

ئەو بوتڵە وێسكییە نرخەكەی دەگاتە پێنج هەزار و 800 دۆلار. پارێزەرە تایبەتەكەی پۆمپیۆیش دەڵێ، ئاگای لەو دیارییە و ونبوونی نییە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د