به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕووسیا "دۆما" له ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنایش، سیسته‌می ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی گیرایه‌به‌ر و ڕێژه‌یه‌كی بێشوماری خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بچنه بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه له ڕێی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌نگیان دا.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌شداری كارای جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه سیسته‌می ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه و ڕێژه‌ی زیاتر له 30%ی ده‌نگده‌ران به‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه ده‌نگیان داوه، ته‌نیا له مۆسكۆ زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی ده‌نگدانیان به‌كارهێناوه و ده‌نگی خۆیان داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی
ڕووسیا، تا ڕۆژی دووشه‌م 19ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت، تا ئه‌و ڕۆژه به‌یانیان له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا هه‌شتی ئێواره ده‌رگه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی هاووڵاتییان كراوه ده‌بن.
دمیتری ریۆت جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له شاری مۆسكۆ ئاشكرای كرد، ته‌نیا له پایته‌خت جیا له گرتنه‌به‌ری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان، زیاتر له سێ هه‌زار و 486 بنكه‌ی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه تا ئێسته له ئاستێكی زۆرباشدایه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێژه‌كه بگات به له 80%ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له ڕووسیا.