كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاری سه‌ره‌كییان له به‌غدا ئه‌وه ده‌بێت كه شه‌ڕی به‌ده‌ستھێنانی مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه به‌غدا مافه‌كانی كورد نادات.
له‌یلا ئه‌كره‌م كاندیدی ژماره27 له بازنه‌ی سێ له هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، به‌رنامه‌ی ئێمه به‌رگرییه له خاك و شه‌ڕی وه‌رگرتنی مافه‌كانه به‌پێی ده‌ستوور.
روونیشی كرده‌وه، كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه تا ئێسته له په‌رله‌مان هه‌ن و ده‌رنه‌چوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سوودیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌و ھه‌سته نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه له‌سه‌ر رێچكه‌ی باب و باپیرانمان، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌كه‌م
لای خۆیه‌وه جوان عه‌بدوڵا عومه‌ر كاندیدی ژماره 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، له په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بین، به‌جۆرێك به‌توندی دژی ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵانه ده‌وه‌ستین كه له‌وانه‌یه پلانی داهاتوو بن بۆ شكاندنی سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
"من خاوه‌ن دوو ماڵباتی شه‌هیدم له پێناو پاراستنی كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كانی، بۆیه به‌و ھه‌سته نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه له‌سه‌ر رێچكه‌ی باب و باپیرانمان، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌كه‌م و له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ده‌بم". جوان وای گوت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌نیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كردووه و له زۆربه‌ی بازنه‌كانی عێراقدا كاندیدی هه‌یه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم