كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ڕوونی ده‌كاته‌وه كه بۆچی پێویسته هاووڵاتییان ده‌نگ به پارتی بده‌ن و ده‌ڵێ، ئه‌و حزبه خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی و پاراستنی خاك له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، شنۆ نووری كاندیدی ژماره 28 له بازنه‌ی دووی سلێمانی، بۆ "وشه" گوتی، به‌بێ جیاوازی پێویسته خه‌ڵكی ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن، چونكه پارتێكی به‌هێزه و توانای پاراستنی كوردستانی هه‌یه.
بۆ خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی و پاراستنی خاك
شنۆ كه له سلێمانی كاندیدی پارتییه، باسی له‌وه‌یشكرد، بۆ خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی و پاراستنی خاك پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگ به‌و حزبه بده‌ن و داهاتووی له‌گه‌ڵ تاقیبكه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ی ئه‌و كاندیده به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونه و نه‌ته‌وایه‌تی و به‌هێزی له داهاتوو لێ به‌دی ده‌كرێ.
قسه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئه‌و حزبه له‌ماوه‌ی رابردوو، خزمه‌تی زۆری به‌ناوچه‌كانی كوردستان كردووه، جگه له‌وه‌ی شه‌ڕی داعشی كرد و كوردستانی له چه‌ندان پیلانی جۆراوجۆر پاراست.