دانیال پیپس سه‌رۆكی كۆربه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن تایمز" وتارێكی به ناونیشانی بنیاتنانه‌وه‌ی گه‌ل له ئه‌فغانستان و عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌ت و ستراتیجی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان ده‌یه‌وێ له هه‌زاره‌ی سێیه‌م گه‌ل و وڵاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بنیات بنێته‌وه، له كاتێكدا جیاوازییه‌كان زۆرن و سه‌ركه‌وتن به ستراتیجێكی كۆن بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ، كارێكی قورس و مه‌حاڵه.
دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان سه‌ركه‌وتووه‌كان داوای قه‌ره‌بوویان له وڵاته شكستخواردووه‌كان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دووباره هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته شكستخواردووهكانیان به جۆرێك دایه‌وه، كه له خزمه‌تی ستراتیجی خۆیان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نێوده‌وڵه‌تی خۆیان بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به ستراتیجی 1945 و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌فغانستان كرد
ئه‌و هه‌ڵه ستراتیجییه سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 1945ه‌وه فێری بوون و ئێسته‌یش دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، به دڵنیاییه‌وه بۆ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌مه پلانێكی گونجاو بوو، هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و نه‌مسا و ئیتاڵیا دووباره به ویستی ئه‌مه‌ریكا بنیاتنرانه‌وه و سیسته‌مێكی دیموكراتی زۆر باش و گه‌شه‌سه‌ندوویان لێ دروست بوو، كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
پاره‌داركردنی وڵاته شكستخواردووه‌كان بۆ هه‌ستانه‌وه، به‌شێكه له سیاسه‌تی رۆتینی ئه‌مه‌ریكا و به بنه‌مای "تۆ شكستت پێ هێنا، ئیتر تۆ خاوه‌نداری ده‌كه‌یت" ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نرێت، تا ئه‌مه‌ریكا له دوای شكست، به‌وجۆره وڵاته‌كه دروست بكاته‌وه، كه بتوانێ به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ خاوه‌نداریه‌تی لێ بكات و له هه‌موو جموجۆڵه‌كانی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و وڵاتانه پشتیوان و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌مه‌ریكا بن.
كاتێكیش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ریكا به پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كانی توانی حكوومه‌تی قاعید و تاڵیبان له ئه‌فغانستان و ڕژێمی سه‌دام حوسێن له عێراق بڕوخێنێت و هه‌ردوو وڵاته‌كه داگیر بكات، به شێوه‌یه‌كی سروشتی، ده‌ستی به دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته كرد، دووباره ده‌ستووری نوێ نووسرایه‌وه و هێزه شهڕكهكان دروستكرانهوه و مه‌شقیان پێكرا، سه‌ركرده‌ی نوێ ده‌ركه‌وتووه و به ملیاران دۆلاریش ڕژێنرایه نێو ئه‌و دوو وڵاته‌وه، كه زۆربه‌ی به گه‌نده‌ڵی به‌فیڕۆ درا.
واشنتن ئامانجی ئه‌وه بوو، به‌هه‌مانشێوه‌ی 1945 ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنێكی تر له عێراق و ئه‌فغانستان دروست بكات، كه به ته‌واوی هاوپه‌یمان و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و بن، به‌ڵام جیاوازی گه‌وره و جه‌وهه‌ری له نێوان 2001 و 2003 له‌گه‌ڵ 1945 بوونی هه‌یه.
هۆی قایلبوونهوهی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن به دروستكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوی وێرانبوون و گه‌له‌كانیان چه‌ندان ساڵ له جه‌نگ و ماڵوێرانی بوون، هیچ شتێكیان بۆ نه‌مایه‌وه، بۆ ڕزگاركردنی ژیانیان به هه‌موو شتێك ڕازی بوون، به‌ڵام جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیان خایاند و گه‌له‌كانیان به به‌راورد به ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا زیانێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وت و به سه‌لامه‌تی لێی ده‌رباز بوون. واته ئه‌وان هه‌موو شتێكیان له ده‌ست نه‌دا، تا به هه‌موو شتێكی ئه‌مه‌ریكایش ڕازی ببن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی و ناشتوانێ ئه‌و دوو وڵاته به‌و ستراتیجه دروست بكاته‌وه، كه له 1945 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئیتاڵیا و نه‌مسای نوێی لی به‌رهه‌مهات.
جیاوازی كات و جیوگرفیا و زۆر هۆی تر هه‌ن، كه وایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، نه‌توانێ عێراق و ئه‌فغانستان بكات به ژاپۆن و ئه‌ڵمانیایه‌كی تر و هه‌رگیزیش ناتوانێ ئه‌وه بكات
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جه‌نگی دووه‌می جیهانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و مانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی خۆیان چوونه جه‌نگه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژاپۆن هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد، ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وته‌وه و هه‌مووان پشتیوانی سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد و وه‌ك سه‌ربازی خۆبه‌خش ناوی خۆیان تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراق و ئه‌فغانستان ڕووی دا، ئامانجه‌كان بچووك و سنوورداربوون و پێوه‌ستبوون به هه‌ندێك ئامانجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا هه‌رگیز وڵاتی دراوسێیان نه‌بوو كه له‌گه‌ڵیدا له ململانێكی قووڵی مێژوویی بن، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی میدیای پروپاگنده و گرووپی میلیشیایان هه‌بێت و هاوكات گرووپی تیرۆریستی نه‌بوو، كه له‌و دوو وڵاته خۆیان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام ئێران له‌لایه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق، هاوكات سووریایش له ڕۆژئاوای عێراقه‌وه‌یه، كه ئه‌و دوو وڵاته دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكان له ناوچه‌كه و زۆر به وردی له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌نگان و توانیویانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان تووشی شه‌كه‌تییه‌كی زۆر بكه‌ن، بۆیه دواجار ناچاریان كردن كه ئه‌فغانستان جێ بهێڵن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه باسمان لێوه‌ی كرد، واشنتن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕۆڵی ئاین له‌و دوو وڵاته نه‌كرد، زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی عێراق و ئه‌فغانستان مسوڵمانن، ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی و ژاپۆنی نین، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بن زیاتر نیشتمانپه‌روه‌ری لایان گه‌ڵاڵه بوو بێت، هه‌ستی ئاینی كه‌متر به‌سه‌ریانه‌وه زاڵ بێت، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی عێراق و ئه‌فغانستان زۆرینه‌یان دژی ئه‌وه‌ن كه له‌لایه‌ن حاكمێكی بیانی و نامسوڵمانه‌وه سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان بكرێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئاینه‌كه‌یانه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا وه‌كچۆن هه‌رگیز نه‌یتوانی، هه‌رگیزیش له داهاتوو ناتوانێ ئه‌و دوو وڵاته بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و گه‌ل و سیسته‌م و دوو وڵاته به‌و جۆره دابڕژێ و دروستی بكاته‌وه، كه شوێنكه‌وته‌ی واشنتن بن.