ئه‌تڵه‌سی جیهان كه له ساڵی 1684ی زاینی واته 337 ساڵ پێش ئێسته له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و نه‌خشه‌زانی فڕه‌نسی مالێت ئالێن مانسۆن كێشراوه، ناوی كوردستان و دیاربه‌كری تێدا هاتووه و وه‌ك به‌شێكی تایبه‌ت له نه‌خشه‌كان كوردستان و دیاربه‌كر ئاماژه‌یان بۆ كراوه و نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستكراوه.
مالێت ئالێن مانسۆن له ساڵی 1630 له دایكبووه و له 1706 كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و ئه‌ندازیار و نه‌خشه‌كێشێكی دیاری فڕه‌نسییه و له ساڵی 1683 ئه‌تڵه‌سی جیهان یان نه‌خشه‌ی جیهانی له‌و سه‌رده‌مه له كتێبێكی پێنج به‌رگی كێشاوه و ورده‌كاری زۆری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌و كتێبه‌ی ئه‌رشیڤ كردووه، كه ئه‌و كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو كیشوه‌ره‌كه‌ی تر له‌لایه‌ن كریستۆف كۆلۆمبۆسه‌وه دۆزرابوونه‌وه، به‌ڵام زانیاری ورد له‌سه‌ریان بوونی نه‌بوو، بۆیه زیاتر له نه‌خشه‌كانی جیهانی پێوه‌ست كردووه به سێ كیشوه‌ره‌وه كه بریتیبوون له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و ئاسیا.
یه‌كه‌م له چاپدانه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له 1684 - 1685 له فرانكفۆرت بووه و یۆهان د‌یڤید زۆنه كاری له چاپدانه‌وه‌ی كردووه و ئێسته‌یش وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئه‌تڵه‌سی جیهان له فرانكفۆرت بوونی هه‌یه، مالێت ماوه‌ی 10 ساڵ خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و نه‌خشه‌كێشان بووه.
مالێت له گه‌نجییه‌وه وه‌ك سه‌ربازێك له سوپای لویسی چوارده‌یه‌می پاشای ئه‌و كاتی فڕه‌نسا ده‌ستبه‌كاربووه و پاشان بووه به ئه‌فسه‌ر و دواتریش پشكنه‌ر، ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی پاشای ئه‌وسای پرتوگالی كردووه، به‌ر له‌وه‌ی بۆ فڕه‌نسا بگه‌ڕێته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یشی وه‌ك ئه‌ندامێكی دادگه‌ی شاهانه‌ی فڕه‌نسا ده‌ستبه‌كاربووه و شاره‌زاییه‌كی زۆر فره‌وانی له بواری ئه‌ندازیاری و سه‌ربازی و بیركاری هه‌بووه، جیا له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌رهه‌مه ناوازه‌كه‌ی بووه، كه ئه‌تڵه‌سی جیهان بوو و بۆ ئه‌وكات كارێكی زۆر ناوازه و بایه‌خداربوو.
ئه‌تڵه‌سی جیهان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و نه‌خشه‌سازی فڕه‌نسی مالێت ئالێن مانسۆن له 1684 به‌رهه‌مهێنراوه
نه‌خشه‌كه كه ناونیشانی "دی لێنده‌ر كوردستان ئوند دیاربێك"ه واته خاك یان هه‌رێمی كوردستان و دیاربه‌كر، به ڕوونی ناوی كوردستانی له‌سه‌ر هاتووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه خاكی كوردستان و دیاربه‌كر كه له هه‌ردووكیان مه‌به‌ستی خاكی كوردستان بووه، له ڕۆژئاواوه له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا به‌شی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ كه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه له ڕووی سنووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كراوه به به‌شێك له توركیا.
له باكوره‌وه كوردستان هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا و له باشووره‌وه‌یش رووباری كارۆن و خوارووی به‌غدا درێژ ده‌بێته‌وه، زۆرینه‌ی ڕه‌های عێراقی ئێسته جیا له به‌سڕه و ئه‌نبار و چه‌ند پارێزگه‌یه‌كی تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقی لێ به‌ده‌ره، هاوكات سنووره‌كه به درێژایی ڕووباری فورات به‌ره‌و باكور به‌رز ده‌بێته‌وه، واته زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای ئێسته‌یش له‌خۆ ده‌گرێت.
بوونی ناوی كوردستان له نێو ئه‌تڵه‌سی جیهان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 337 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه له ژێر داگیركاری سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان بووه، به‌ڵام هه‌میشه شوێن و سنووری دیاربووه و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان به ڕوونی تێبینی ئه‌وه كراوه، كه گه‌لێك له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین جیاوازن له تورك و عه‌ره‌ب و فارسه و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆیان هه‌یه و هیچ لێكچوویه‌كیان له نێوان نییه، تا وه‌ك به‌شێك له‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌ی تر هه‌ژمار بكرێن.
ئه‌مه ده‌رخه‌ری مێژووی دێرینی ناوی كورد و كوردستانه كه له زێدی خۆی هه‌زاران ساڵه بوونی هه‌یه، به ته‌واویش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی شۆڤێنستانی عه‌ره‌ب و تورك و فارسه، كه هه‌میشه نكۆڵی له بوونی كوردستان ده‌كه‌ن و به ناوهێنانیشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ دایانده‌گرێ و قه‌ڵس و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن توێژه‌ر و مێژوونووسانی كورد له نێو ئه‌و به‌رهه‌مه پڕ بایه‌خه‌ی مالێت ئالێن مانسۆن نه‌كراوه، به‌ڵام به گه‌ڕانێك به نێو ئه‌و په‌ڕانه‌ی ئه‌تڵه‌سه‌كه كه له ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانی بواری مێژوو و نه‌خشه‌ی جیوگرافی جیهان بوونی هه‌یه، ده‌ركه‌وتووه، كه زۆر نهێنی و نه‌خشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌و ئه‌تڵه‌سه بوونی هه‌یه، هاوكات وێنه‌ی ژن و پیاوان و جۆری جلوبه‌رگیان له‌لایه‌ن مالێته‌وه كێشراوه و ئه‌رشیڤ كراوه، كۆشكی پاشا و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و چه‌ندان بواری تریش كه به نه‌خشه و هێڵكاری و وێنه‌كێشان خراونه‌ته ڕوو.