دوای ئه‌وه‌ی له 15ی ته‌مووزه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان توانی ته‌واوی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ بكات و حكوومه‌تی خۆی تێدا دابمه‌زرێنێ، یه‌ك له بڕیاره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره ژنه‌كانه كه ده‌بێ بچنه‌وه ماڵه‌كانیان، بۆیه ئێسته 250 دادوه‌ری ژن له ئه‌فغانستان له ترسی تاڵیبان و تۆڵه‌كردنه‌وه خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان حكوومه‌تی كاتیی له ئه‌فغانستان دامه‌زراندووه، رێ به ژنانی فه‌رمانبه‌ر نادا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له‌ناویاندا نزیكه‌ی 250 دادوه‌ری ژن هه‌ن كه ئێسته له ترسی تاڵیبان و تۆڵه‌كردنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی ئه‌وان حوكم درابوون، خۆیان شاردووه‌ته‌وه و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن وڵاته‌كه به‌جێبێڵن.
نه‌بیله یه‌ك له دادوه‌ره‌كانه كه قسه‌ی بۆ "عه‌ره‌بیه" كردووه، گوتوویه‌تی له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و حكوومه‌تی كاتیی دامه‌زراندووه، رێ به هیچ ژنێكی فه‌رمانبه‌ر نادا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی زۆر رژدی بۆ ئێمه‌ی دادوه‌ری ژن دروست كردووه كه نزیكه‌ی 250 دادوه‌ری ژنین.
نه‌بیله زیاتر گوتوویه‌تی، جیا له‌وه‌ی مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه تاڵیبان خۆی تۆڵه‌مان لێ بكاته‌وه، له‌وه‌یش زیاتر مه‌ترسیی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوانه‌مان له‌سه‌ره كه تاڵیبان له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی وڵاته‌كه ئازادی كردوون، چونكه ئه‌و گیراوانه به فه‌رمانی دادوه‌ره‌كان حوكم دراون، ئێسته‌یش كه ئازاد كراون، بێگومان به‌دوای تۆڵه ده‌گه‌ڕێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ند دادوه‌رێك له كابول گوتوویانه، ته‌واوی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی پێشتر له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان كاریان كردووه به ژن و پیاوه‌وه، هه‌موویان ده‌ركراون و كه‌سانێكی تریان هێناوه‌ته شوێنه‌كانیان. بۆیه سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كانی پێشتر، مه‌ترسیی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.