عێراق به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له نۆی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌روازه‌ی ئاسمان و وشكانی به‌ڕووی دنیا داده‌خات. لیژنه‌ی باڵای ته‌ناهیی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ئه‌یلوول، لیژنه‌ی باڵای ته‌ناهیی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بڕیاری دا، له نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به رووی دنیا داده‌خرێت، هه‌روه‌ها هاتوچۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له 10/10ی مانگی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت
لیژنه‌ی باڵای ته‌ناهی ده‌ڵێت، " ئه‌و بڕیاره بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون و پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقه".
ده‌نگدانی تایبه‌ت له رۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م و ده‌نگدانی گشتی له 10ی تشرینی یه‌كه‌م ته‌واوی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، 24 ملیۆن و 299 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. له 10/10ی مانگی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ماوه‌یه‌كه بانگه‌شه ده‌ستی پێ كردووه.