رووسیا و ئەمەریکا دەستیان بە پەیوەندی تەلەفۆنی کردەوە لەبارەی سووریا

:: PM:09:56:20/10/2016 ‌

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەمم، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەمەریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیان ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەمم، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوشانە ئەمەریکیەکەی، جۆن کیری، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی قەیرانی سووریاوە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە.

لە درێژەدا دەڵێت، لە گفتوگۆکانیاندا باسی رێوشوێنی چارەسەر کردنی دۆخی رۆژهەڵاتی حەلەبیان کردووە.

نزیکەی مانگێکە ئەمەریکا، پەیوەندیەکانی لەگەڵ رووسیا راگرتووە، لەبارەی دۆخی سووریاوە بە تایبەت جیاوازیەکانیان لە بارەی ئۆپۆزسیۆنی سووریەوە، بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن لای رووسیەکان هێڵی سوورن و بە تیرۆر دەناسرێن، بەڵام ئەمەریکیەکان بەو داواکاریە رەزامەند نین.

بۆیە دۆخی حەلەب ئاڵۆزتر بووە و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام بۆردمانی دەکەن، لەم هەفتەیەدا نزیکەی 500 کەس کوژراون.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د