موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا نووسیویه‌تی، گرنگ نییه كێ براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت، به‌ڵكو گرنگی هه‌موو گرنگه‌كان بریتییه له گه‌لی عێراق له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ته‌ناهی و هاوشێوه‌كانی.
ئاماژه‌ی داوه، ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنن، دواكه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان و فشار دروستكردن له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنی سه‌ره‌تا به زیان بۆ گه‌ل ده‌بێت، نه‌ك قه‌واره سیاسییه‌كان، له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر.
سه‌در نووسیویه‌تی، هه‌موو ئه‌و شێوازانه بۆ زیادكردنی كورسی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌یه، به‌ڵام پاشه‌كشه زیان به قه‌واره‌ی گه‌وره ناگه‌یه‌نێت، چونكه ئێمه جیا له سوودی عێراق و گه‌له‌كه‌ی هیچترمان ناوێ و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگ نین.
له كۆتایی تویته‌كه‌ی سه‌در هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وانه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین ددان به‌خۆدا بگرن و به رووحێكی نیشتمانی له پێناوی نیشتمان و پابه‌ندبوون به ڕێگه یاساییه‌كان، په‌نانه‌بردن بۆ كارێك كه لێی په‌شیمان ببنه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه دێ، كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵاندنی هێز بۆ سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قبووڵ ناكه‌ن.