تادێت دۆخی ناو ماڵی شیعه به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به شیعه‌كانیش ئێسته له دۆخێكی ناجێگیردان، كه‌مێك پێش ئێسته له ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، گرووپێكی نوێی چه‌كداری شیعه مه‌زه‌و به ناوی (كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس) له عێراق دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌یف عوبه‌یدی له به‌شی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ گرووپێكی نوێی چه‌كداری شیعه به ناوی (كه‌تائیب ئه‌لموهه‌ندیس) له عێراق دامه‌زرا، سه‌ركرده‌ی ڕۆحییان ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه، كه له ساڵی 2020 له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌غدا كوژران."
زیاتر گوتی، "ئه‌وان له ڕاگه‌یه‌نراوی حزبه‌كه‌یان به فه‌رمی ئه‌وه‌یان گوت، له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و گرووپه سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی نییه و ئاگاداری دروستبوون و ئامانجه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یش نین".
ڕوونی كرده‌وه، "به‌فه‌رمی گوتوویانه كه ئه‌ركی ئه‌وان جیهاد و به‌رگرییه و قوتابیی جیهاد و ڕۆژی كۆتایین و قوتابیی پۆست و ده‌سه‌ڵات نین، به‌ڵام به بڕوای ئێمه هه‌ر گرووپێكی چه‌كداری له‌سه‌ر مۆڵه‌تی سه‌ید سیستانی ده‌رنه‌چێت، ئه‌وه ئه‌و گرووپه هیچ فه‌رمی نییه و بگره ده‌كرێ له هه‌ر كاتێكدا دژی بوه‌ستینه‌وه".
هاوكات له شه‌وی ڕابردووه‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بووه به گۆڕه‌پانی جه‌نگ، زۆرترین هێزی ته‌ناهیی لێ كۆ كراوه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌مشه‌ویش بڕیاره له ماڵی نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، ماڵی شیعی جگه له سه‌در، كۆ ببنه‌وه.