ئه‌ندامێكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاشكرای كرد، له كۆی 483 تانه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا 461 تانه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه نه‌ك هه‌مووی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌م، عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به "وشه" ڕای گه‌یاند، "كۆمسیۆن 461 تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویسته‌وه، له‌و ناوه‌نده‌دا ته‌نیا 22 تانه‌ی په‌سند كردووه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی 297 وێستگه به ده‌ست.
زیاتر گوتی، "ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری داوه 297 وێستگه به ده‌ست جیا بكرێنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای 22 تانه له پارێزگاكانی دیاله و نه‌ینه‌وا و میسان و كه‌ربه‌لا و كه‌ركووك و زیقار و ئه‌نبار و قادسیه و سه‌ڵاحه‌دین و موسه‌نا و به‌سره و بابل، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست كه له سكاڵاكانی پێشكه‌ش كراون".
ڕوونی كرده‌وه، "ڕۆژی چوارشه‌م پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی سندووقه تانه لێدراوه‌كان له نه‌ینه‌واوه ده‌ست پێ ده‌كات، دواتریش له پارێزگاكانی تری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت."
ئاماژه‌ی دا، "به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تانه‌كاندا كراوه و دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاش، ماوه‌یه‌كی نوێ بۆ پێشكه‌یشكردنی تانه دیاری ده‌كرێت. بڕیاریشه كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق به فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت."
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌موو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، "كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه‌ی كه پێشكه‌شی كراون، بۆیه به‌شی پێوه‌ندیدار به تانه‌كان به‌رده‌وام بووه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه، 340 تانه‌ی تر خراونه‌ته پێشی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و دوای كۆتاهاتنی ڕێكاره پێویسته‌كانی لێكۆڵینه‌وه، له ڕۆشنایی به‌ڵگه و ڕاسپارده پێشكه‌شكراوه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به هۆكاری جیاجیا 322 تانه‌ی ڕه‌ت كردوونه‌ته‌وه".