به ئامانجگرتنی ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشهاتی رووداوی نوێ و ئاینده‌یه‌كی نادیار بۆ عێراق دێنێته ئاراوه، زۆرینه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك جووڵه‌ی تر، ئاینده‌ی عێراقییه‌كان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ماڵی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به سێ درۆن كرایه ئامانج، به‌پێی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مه ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای تێكچوونی عێراقه.
عادل باخه‌وان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری فڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی عێراق، له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چیتر هیچ شتێك عێراقییه‌كان تووشی شۆك ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌یانییه‌كیش له‌خه‌و هه‌ستان و بینییان كه وڵاته‌كه‌یان پێی ناوه‌ته ناو جه‌نگی ناوخۆوه، بینییان كه میلیشیا كوده‌تایان كردووه، بینییان ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئیفلاسی كردووه یان بینییان كه وڵاته‌كه‌یان له ناوه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.. چیتر شتێك نییه عێراقییه‌كان تووشی شۆك بكات.
یاسای گه‌مه‌كه‌ی له شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆوه گۆڕی بۆ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ و ته‌حه‌داكردنی به‌رزترین هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات له عێراق
له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، گرووپه‌كانی پڕۆئێرانی تووشی شكستێكی گه‌وره بوون، له دوای ئه‌و رۆژه‌وه عێراق به‌ناو دۆخی خراپی ته‌ناهیدا ده‌ڕوات. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری و ئه‌بو ئالا وه‌لائی، له‌ناو لایه‌نگرانی خۆیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پلاندانان له به‌غدا، پیلانی تێكدان ده‌دنێن و هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر شێخ رۆژنامه‌نووسی ناسراو له به‌غدا، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی عێراق شێواوه و ناجێگیره، به‌تایبه‌تی دوای هه‌وڵی تیرۆری مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران. به‌گوته‌ی حه‌یده‌ر، "هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌ره‌و خۆپێشانده‌ران كه له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز مۆڵیان داوه، عێراق ده‌باته ناو جه‌نگێكه‌وه كه ناوه‌ستێنرێ".
هاوكات د. سه‌نگه‌ر قادر توێژه‌ر له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی ئیمارات، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و یاسای گه‌مه‌كه‌ی له شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆوه گۆڕی بۆ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ و ته‌حه‌داكردنی به‌رزترین هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات له عێراق.
توێژه‌رانی عێراق له‌و باوه‌ڕِه‌دان له هه‌ر ئانوساتێكدا بێت، ده‌كرێ كوده‌تا به‌سه‌ر سوپای عێراقدا بكه‌ن
ئه‌و توێژه‌ره له‌و باوه‌ڕه‌دایه هێرشه‌كه له هه‌مانكاتدا هه‌ڕه‌شه بوو له موقته‌دا سه‌در، به‌وه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان له حكوومه‌ت به‌هێزتر و گه‌وره‌ترن.
"له‌ڕووی سیاسییه‌وه هه‌نگاوێكی خۆكوژی بوو بۆ حه‌شد و كارتێكی گرنگی گوشاریان بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان سووتاند، چونكه له بازنه‌ی سته‌ملێكراوه‌وه و چوونه بازنه‌ی تاوانبار" توێژه‌ر وا ده‌ڵێت.
به‌دوایدا، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌م كاره تیرۆریستییه، به ئامانجكردنی روون و ئاشكرای عێراق و گه‌له‌كه‌یه‌تی. بۆیه ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌كرێته ئامانج تا عێراق بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی پشێوی، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان عێراق به بیانووی تیرۆر بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان.
سه‌در داوا له هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ده‌كات، شان بده‌نه به‌ر ئه‌م به‌رپرسیارێتییه و عێراق به‌هێز بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 150 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه و هه‌موو جۆره چه‌كێكی له به‌رده‌سته و هاوكات ده‌گوترێ زۆرینه‌یان پڕۆئێرانین، توێژه‌رانی عێراق له‌و باوه‌ڕِه‌دان له هه‌ر ئانوساتێكدا بێت، ده‌كرێ كوده‌تا به‌سه‌ر سوپای عێراقدا بكه‌ن.
د. سه‌ردار عه‌زیز نووسه‌ری سیاسی ناسراو له فیسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، ئه‌مساڵ له دنیادا ساڵی كوده‌تا بوو. ته‌نیا له ٢٠٢١دا پێنج كوده‌تای سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام دراون. عه‌زیز ده‌پرسێ، "ئایا براده‌رانی به‌غدا ده‌یكه‌ن به شه‌ش؟".
حه‌شدی شه‌عبی، به‌ته‌واوی له‌ڕووی سیاسی و نیمچه سه‌ربازییه‌وه تێكشاون، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ڕابردوو ده‌چوونه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز
به‌ڵام سه‌نگه‌ر قادر له‌باره‌ی كوده‌تاوه ده‌ڵێت، حه‌شد له ساڵی ٢٠١٩ چه‌ندان جار هه‌وڵی دا كوده‌تا بكات، كۆتا هه‌وڵیان هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بوو كه پێش هێرشه‌كه، ده‌یان ئۆتۆمبێل و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداریان له‌ناو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیدا خۆیان حه‌شاردابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تیرۆركردنی كازمیدا به بیانووی پاراستنی دۆخی ته‌ناهی، ده‌ست به‌سه‌ر داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كاندا بگرن.
وه‌ك سه‌نگه‌ر بیری ده‌خاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی ١٩٧٩ له ئێران ڕووی دا، به‌ڵام له به‌رگێكی نوێ‌دا. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "به‌ره‌ی سوپای پاسداران ده‌یانه‌وێ حه‌شد له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بجووڵێنن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكستی هه‌ڵبژاردن و ڕێگری له كه‌نارخستنیان له داهاتووی عێراقدا".
د.عه‌دنان سیراج چاودێری سیاسی له به‌غداوه، بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو ده‌رگاكان به‌رووی عێراقدا كراوه‌ن بۆ گۆڕانكاری و هێشتنه‌وه‌ی به‌غدا به نائارامی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندانی نادیار، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سە‌ر كۆمه‌ڵگە و نابێ قبووڵ بكرێ.
"كۆمه‌ڵێك زانیاری هه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی جێبه‌جێكار ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆخه كۆتایی پێ بێنن و نائارامی به‌رده‌وام بێت، تا ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكرێت تا دوا هه‌نگاو کە كوده‌تایە به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ كوده‌تاكانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن". چاو‌دێر وا ده‌ڵێت.
ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ته‌واوی له‌ڕووی سیاسی و نیمچه سه‌ربازییه‌وه تێكشاون، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ڕابردوو ده‌چوونه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام هێشتایش هێزێكی مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئارامی و ئاینده‌ی عێراق.