داعش 550 خێزانی لە دەوری بارەگاکانی کۆکردۆتەوە وەک پشتێنەی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان

:: PM:02:09:21/10/2016 ‌

گووتەبێژ بەناوی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، توندڕۆوەکانی داعش 550 خێزانیان گرتووە لە گووندەکانی دەوروبەری موسڵ، لە نزیک بارەگاکانی داعش دایانناون لە شارەکەدا بۆ ئەوەی بەکاریان بهێنن وەک پشتێنەی مرۆیی بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان.


گووتەبێژ، راڤینا شەمدسانی، ئاماژەی کرد بە زانیاری باوەڕپێکراو کە بۆ رێکخراوەکەیان هاتووە، لە ناوچەکەدا نوسینگەکەیان لێکۆڵینەوەی لە راپۆرتەکە کردووە لە بارەی توندڕۆوەکانی داعش کە
40 کەسی مەدەنیان لە یەک گووند کووشتووە.


داعش گروپێکی تیرۆرستی ئیسلامیە و بە هێزی چەکداری موسڵیان گرتوە و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە ژێر دەستیاندایە.

ئێستە هێزە عێراقیەکان و هێزە کوردستانیەکان گەمارۆی شارەکەیان داوە بۆ ئەوەی رزگاری بکەنەوە، بۆیە پەنا بۆ هەموو کردەیەک دەبەن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د