سوودەكانی مۆزی سەوز چییە؟

:: PM:07:21:25/11/2021 ‌

زۆرجار لە بازاڕ مۆزێكی رەنگ سەوزی رەق و پێنەگەیشتوو دەبینین، ئەگەر تامی بكەی، رەنگە بێ تام و چێژ یان تامی مۆزی لێ نایەت، ئەو سەر بە خێزانی مۆزە، بەڵام جۆرەكەی جیاوازە و ناوی بلانتین یان مۆزی سەوزە.  
سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و كۆنترۆلی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەكات
مۆزی سەوز زیاتر لە ناوچەی كاریبی و ئەمەریكا ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا هەیە، ئەو جۆرە مۆزە زیاتر بە لێنراوی نەوەك بە كاڵی دەخورێت، تامی وەك تامی پەتاتە وایە. هاوكات بەكارهێنانیشی وەك ئەو وایە و سوور دەكرێتەوە و بەهاراتی بۆ زیاد دەكرێت.

سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڤیتامین و كانزاكان و ریشاڵەكان و پرۆتین و پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانی سی و ئەی و كانزای مەگنسیۆم، بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و رێكخستنی كاری ریخۆڵەكان.

دەبێتە هۆی شلكردنەوەی پاشەڕۆ و نەهێشتنی قەبزی، هەورەها زیادكردنی هەستی تێربوون و سستكردنەوەی كرداری هەرس، دژە ئۆكسێنەرە و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، پارێزگاریش لە خانەكان و شلەی لەش دەكات و كۆنترۆلی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەكات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل