شكستی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی ئێران و میلیشیاكانی له عێراق له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌واڵێكی ئومێدبه‌خش و دڵخۆشكه‌ر بوو، بۆ زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان كه ده‌یانه‌ویست له ده‌ست هه‌ژموونی ئێران ڕزگاریان ببێ و له هه‌ڵبژاردن سزای شوێنكه‌وتووانی تارانیان دا، هاوكات چاوه‌ڕوانی ئهوهیشبوون كه لایه‌نه براوه‌كان حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێنن و میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام جموجۆڵه سیاسییه‌كان له عێراق هه‌ڵێنجراوی ده‌نگی گه‌ل نین، بۆیه میلیشیاكان به گوڕتر بوون و ده‌ستیان به وه‌رگرتنی گه‌نجانی خۆبه‌خش كردووه، تا بیانكه‌ن به چه‌كدار و شه‌ڕی فره‌وان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕابگه‌یه‌نن.
هێشتا زیاتر له مانگێك بۆ ئه‌و واده‌یه ماوه كه پێشتر جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆشكی سپی له واشنتن ڕایانگه‌یاند، به‌وه‌ی كه به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێنرێنه‌وه، به‌ڵام میلیشیاكان گومانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه دروست كردووه، بۆیه ئه‌بو ئه‌لا ئه‌لوه‌لائی ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا كه یه‌كێكه له گرووپه میلیشیاكانی ئێران له عێراق له 19ی ئه‌م مانگه به فه‌رمی ده‌رگه‌ی وه‌رگرتنی خۆبه‌خشانی له ڕیزی گرووپه میلیشیاكه‌ی كرده‌وه، تا بێنه سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی و دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نگ له شه‌وی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ ڕابگه‌یه‌نن، له ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چوونی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
كازم فه‌رتووسی گوته‌بێژ به ناوی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا به پێگه‌ی "
ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، له دوای ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی خۆبه‌خش له ڕیزی گرووپه‌كه‌یان تا ئێسته زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردووه، تا وه‌ك خۆبه‌خش له ڕیزی چه‌كداره‌كانی ئه‌وان چه‌ك هه‌ڵبگرن و دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌یه‌نن.
زیاتر گوتی، له‌و ژماره زۆره، زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سیان پێشتر له ڕیزی گرووپه‌كانی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در له دژی تیرۆریستان جه‌نگاون و ئێسته ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه بێنه ڕیزی گرووپه‌كه‌ی ئێمه و خۆیان له پێناوی كۆتاییهێنان به "داگیركاری ئه‌مه‌ریكی" له عێراق به‌خت بكه‌ن، جیا له پیاوان، ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانیش پێوه‌ندییان كردووه و ده‌یانه‌وێ وه‌ك خۆبه‌خش چه‌ك هه‌ڵبگرن، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داوایه‌ی ژنان قبووڵ ناكه‌ین و ته‌نیا پیاوان له ڕیزه‌كانمان وه‌رده‌گرین. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌و به دهنگهوههاتنه فره‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌رانبه‌ر داواكه‌مان دروست بووه، وره‌ی زیاتر به‌رز كردووینه‌ته‌وه و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه، كه له دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كه له دوای سه‌ری ساڵ له عێراق ده‌مێننه‌وه، جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نین.
كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا له 2013 به فه‌رمی له سووریا دامه‌زراندنیان ڕاگه‌یه‌نرا و سه‌ره‌تا زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانی هه‌رچه‌نده به ڕه‌گه‌زنامه عێراقی بوون، به‌ڵام له سووریا له پێناوی مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د له حوكم له دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌جه‌نگان، به‌لام دوای هاتنی داعش بۆ عێراق له 2014 و فتواكه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لی سیستانی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و له دژی چه‌كدارانی داعش جه‌نگان.
سه‌رپه‌رشتیاری ڕاسته‌وخۆی ڕێكخستن و مه‌شقكردن و دروستكردنیان هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی حزبوڵای لبنانی و تیمه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانبوون، ئێسته‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له عێراق به ته‌واوی چالاكن و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداریان هه‌یه، هاوكات له سووریایش به فه‌رمانی پاسداران و حزبوڵای لبنانی به‌رده‌وامن له جه‌نگان و تێكۆشان له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی ئه‌سه‌د و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سووریا.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو جار هێرشی فره‌وانیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایه له نزیك سنووره‌كانی عێراق و سووریا، له ئه‌نجامی هه‌ردوو هێرشه‌كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چه‌كداره‌كانی له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كوژران و هه‌ندێك له كوژراوه‌كانیش فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایه بوون.
جیا له پشتیوانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا و دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و گرووپه ده‌ستیان به‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا له شارۆكه‌ی قائیمی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئه‌نبار گرتووه، بازرگانی نایاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێرانیشیان له ڕێی عێراقه‌وه بۆ سووریا له ئه‌ستۆیه و یه‌كێكن له‌و گرووپانه‌ی كه پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای توندی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و ناویشیان خراوه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاوه. سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مینداری گشتی ئه‌و گرووپه میلیشیایه به ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و به چه‌كداركردنی گه‌نجانی عێراق، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی گرووپه میلیشیاكه بێده‌نگه و هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه ئه‌و ده‌نگه‌ی گه‌لی عێراق دایان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌هێشتنی میلیشیاكان بێ ئه‌نجام ده‌بێ و میلیشیاكان به پشتیوانی ئێران واز له عێراق و عێراقییه‌كان ناهێنن و دۆخی وڵاته‌كه‌یش به‌رده‌وام له نێو ئاشووب و ئاڵۆزی ده‌مێنێته‌وه.