بارزانی بۆ سی ئێن ئێن: زەوی کەس داگیر ناکەین

:: PM:02:54:21/10/2016 ‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریکی، رایگەیاند، داعش لە عیراق چەندین ئامرازی بەکارهێناوە لە ناردنی خۆکوژەکان و چاندنی بۆمب و مین لە زەوی لە ناو پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ.

راشیگەیاند، داعش پشت بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەبەستێت، سوتاندنی بیرە نەوتەکان و بڵاوبوونەوەی دوکەڵ بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لە فڕۆکە جەنگیەکان، بەڵام ناتوانن بەرگری لە پێشڕەوی پێشمەرگە بکەن.

جەختی کردەوە، تیرۆرستەکان دەڵێن موسڵ پایتەختی خیلافەتەکەیانە، موسڵ 60-70کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە 80 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە، هێڵی تەماسن لەگەڵ کوردستان، بوونی داعش لە موسڵ مانانی مەترسی بەردەوام لەسەر کوردستان.

راشیگەیاند، ئێمە نامانەوێت هیچ زەویەک داگیر بکەین، زەوی کورد هی کوردە، بەردەوام سوپاسی ئەوانەمان کردووە لەگەڵمان جەنگاون دژی تیرۆر، ئێمە هەوڵ دەدەین بیری تیرۆرستی لەناوبەرین، فەلسەفەی ئێمە شەڕە دژی تیرۆر، لە هەندێک کات شەڕەکان ئاسانە و لەهەندێک کاتی تردا قورسە و ئەنجامەکانی شەڕ پێشبینی نەکراوە، بەڵام بەشێوەی گشتی لە موسڵ ئەوەی راستیە پێشڕەوی دەکەین بەڵام شەڕەکە قورسە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د