نوێنه‌ری تۆڕی رێكخراوه نا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و یه‌ك له‌و نوێنه‌رانه‌یش ده‌ڵێ ئه‌ڵمانیا به گه‌رمی پێشوازی له داواكارییه‌كانیان كردوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئادار/مارس تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا داوایان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان كۆمپانیای ئه‌ڵمانی لۆه فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی به رژێمی به‌عس ده‌ستیان هه‌بوه، قه‌ره‌بوی بریندارانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.
تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه ناحكومیه‌كان داوایان له ئه‌ڵمانیا كردوه تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی و كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه، به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌یان به‌جینۆساید بناسێنێت و ئاماژه‌شیان داوه، به‌شێكی زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كیان به‌ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس فرۆشتوه، ئه‌ڵمانین، بۆیه پێویسته حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ك داوای لێبوردن بكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوانیش بكاته‌وه.
عه‌لی مه‌حمود، نوێنه‌ری تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه ناحكومیه‌كان له لێدوانێكدا بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمنانیا به گه‌رمی پێشوازی لێكردین و بڕیاره مانگی ئایار كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ قوربانیانی چه‌كی كیمیایی و نوێنه‌رانی تۆڕی رێكخراوه ناحكومیه‌كان كۆ ببێته‌وه و تاوتوێی داواكارییه‌كانمان بكه‌ین به‌یه‌كه‌وه.
له گردبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر داوا كرا، ھه‌رچی زوه تۆمه‌تباران و موسته‌شاره‌كانی ڕژێمی به‌عس كه له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه داواكراون، بگیرێن و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن كه ژماره‌یان زیاتر له 400 داواكراوه.