شه‌وى رابردوو، له سلێمانى گه‌نجێكى /ته‌مه‌ن 22/ساڵ كه خوێندكارى زانكۆیه خۆى كوشت و تا ئێسته پۆلیس هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى ته‌رمه‌كه له ماڵباته‌كه‌ى نه‌داوه.
"كاكه جوان" ناوى ئه‌و گه‌نجه /ته‌مه‌ن 22/ساڵه‌یه، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له ژووره‌كه‌ى خۆى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه. هه‌ندێك له كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ڵێن، خۆى كوشتووه، به‌ڵام هیچ ئاسه‌وارێكى پێوه دیار نه‌بووه.
خاڵۆزایه‌كى كاكه‌جوان، بۆ "وشه" گوتى، كاتێك له میواندارى بوون و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌دا ته‌رمى كاكه‌جوان له‌سه‌ر پلیكانه‌ى ژووره‌كه‌ى كه‌وتووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، هیچ ئاسه‌وارێكى خۆكوشتن نه‌بووه، به‌ڵام له ژووره‌كه‌یدا په‌تێك دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه هێشتا پۆلیس هیچ زانیارییه‌كان نه‌داوه و شوێنه په‌نجه‌كانیان بردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و گه‌نجه به‌هۆى نه‌بوونى خۆى كوشتبێ. ئه‌و خاڵۆزایه‌ی گوتى، نه‌خێر، دۆخى ئابووریان ناوه‌نده و خۆیشى خوێندكارى زانكۆیه و ئۆتۆمبێلى خۆی هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێ راست نییه.
ئێسته ماڵباتى كاكه‌جوان چاوه‌ڕوانى پۆلیس ده‌كه‌ن تا دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه كاكه‌جوان بۆچى چۆن خۆى كوشتووه و چى هۆكار بووه.