له‌كاتێكدا كه ئێسته وڵاتانی هه‌موو دنیا سه‌رقاڵی خۆپارێزیكردنن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌چی رێكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستیی گیانداران رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان ناوچه‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه. پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ڤایرۆسه بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا سه‌رقاڵی خۆپاراستنن له كۆرۆنا، كه‌چی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌یش به فراوانی هاتووه‌ته سه‌ر. بۆیه رێكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستیی گیانداران رای گه‌یاندووه، ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵه‌نده زۆر به فراوانی ناوچه‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، مه‌ترسیی بۆ سه‌ر مرۆڤیش هه‌یه.
به‌پێی رێكخراوه جیهانییه‌كه، ته‌نیا له‌ناو یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌یان ملیۆن باڵه‌نده به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه مردوون، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریی ئابووریی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه دروست كردووه.
مۆنیك ئیلویت كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه‌یه بۆ ئاژانسی "رۆیته‌رز" گوتوویه‌تی، ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده كه رووی له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا كردووه، زۆر قورس و مه‌ترسیدارتریشه له‌و شه‌پۆلانه‌ی پێشتر هه‌بوون، چونكه ڤایرۆسه‌كه جۆری زۆره و ئه‌سته‌مه به ئاسان كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ڤایرۆسه به فراوانبوونه‌وه‌ی به هه‌موو دنیادا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤیش هه‌بێت، به‌جۆرێك له باڵنده‌وه بۆ سه‌ر مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
پێگه عه‌ره‌بییه‌كه له دواییدا ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێسته 15 وڵاتی دنیا ئه‌و ڤایرۆسه‌یان له‌ناودا بڵاو بووه‌ته‌وه، به زۆری ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزاكه له جۆری "ئیچ 5 و 1"ـه.