سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و نزیك له‌و گرووپه چه‌كدارییه، به‌رده‌وام به لێدوانه‌كانیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی و خۆیان وا پێشان ده‌ده‌ن كه كوردن و كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان هیچ كوردایه‌تییه‌ك له به‌رنامه‌یاندا نییه و ئه‌و به‌رنامه‌ی په‌كه‌كه و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه كاری بۆ ده‌كه‌ن، دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستانه.
سارا چاوشلی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، بارزانی و پارتی هه‌میشه له پێشه‌وه بوون له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كاریان پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بووه له ده‌ست دوژمنانی گه‌لی كوردستان كه به خوێنی ھه‌زاران شه‌هید ھاتووه‌ته كایه‌وه.
ئه‌و گوتی، سه‌رۆك بارزانی بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی ئاسووده بۆ گه‌لی كوردستان، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ھه‌ڵوێسته جوانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ھه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژی گه‌لی كوردستان بووه، سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه چۆن روویان دێ په‌لاماری ئه‌و كه‌سایه‌تییه بده‌ن، ئه‌وه ئه‌وانن خیانه‌ت ده‌كه‌ن و رێخۆشكه‌رن و بوونه‌ته هۆی تێكدانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستدرێژیكردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ئه‌مه خیانه‌ته كه په‌كه‌كه ده‌یكات.
هاوكات ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی لیستی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه خۆی ئێسته بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه هه‌موو سنووره‌كانی له‌لایه‌ن توركیاوه داگیر كراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و سنوورانه له سایه‌ی په‌كه‌كه ده‌ربه‌ده‌ر و ماڵ‌وێران كراون، په‌كه‌كه هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنێت، په‌كه‌كه ده‌ستی داوه‌ته قسه‌ی ناڕه‌وا و هه‌رجاره و شتێك ده‌ڵێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، هه‌رێمی كوردستان و توركیا پێوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووری باش له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه خه‌ریكه ئه‌و پێوه‌ندییه تێكده‌چێت و په‌كه‌كه هه‌موو كارێك ده‌كات تا ببێته هۆی تێكدانی ئه‌و پێوه‌ندییه.
به‌گوته‌ی ئازاد ئه‌كره‌م، په‌كه‌كه خۆیان به كورد ده‌زانن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 500 گوند له هه‌رێمی كوردستان چۆڵیان كردووه و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به ده‌یان گوند وێران بوون و ماڵ و ره‌ز و باخ و كشتوكاڵی هاووڵاتییان تێدا چووه، زۆربه‌ی جاریش زیانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
زۆر لایه‌نی تر نایانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته پێشه‌و
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی كاریگه‌ر و گرنگه كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان قۆناغ چووه‌ته پێشه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه زۆر لایه‌نی تر نایانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته پێشه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوه‌ناوه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كرێته سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد.
'' هه‌ر لایه‌نێك له‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم، نایانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی پێدا ده‌ڕوات، به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر بچێت.'' به‌ختیار كه‌ریم وای گوت.
جێی باسه په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێنجوێن، شارباژێڕ و ئامێدی هه‌ن، كاری سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه له‌و سنوورانه، قاچاخ و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌یه له هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی فراوانی وه‌ك قه‌ندیلی داگیر كردووه و ڕێ نادات هاووڵاتییان سه‌ردانی بكه‌ن، ئاژه‌ڵداره‌كانیش به پاره ده‌چنه له‌وه‌ڕگه‌كان و كوێستانه‌كانی ئه‌و شوێنه.
وشه\تایبه‌ت