سبه‌ی‌ مووچه‌ی‌ نۆ شوێن دابه‌ش ده‌كرێ‌

:: PM:02:54:16/01/2022 ‌
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ نۆ شوێنی‌ راگه‌یاند كه‌ سبه‌ی‌ دووچه‌م 17ی‌ كانوونی‌ دووه‌م دابه‌ش ده‌كرێ‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاندووه‌، سبه‌ی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێ‌.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
دیوانی چاودێری دارایی
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
ده‌سته‌ی ژینگه‌
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
كۆمسۆنی هه‌ڵبژاردن
ده‌زگای مین

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ی‌ به‌شی‌ مووچه‌ی‌ كوردستانی‌ ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم