به‌یانی ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌وته واری جێبه‌جێكردن، بڕیاریشه به‌هۆی ناله‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهیی شاره‌كه و گه‌ڕان به‌دوای چه‌كداره هه‌ڵهاتووه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی گوێران، حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، یاخیبوونی چه‌كدارانی داعش له گرتووخانه‌ی گوێران له شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه، هاوكات ئێسته‌یش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌وردی چاودێریی گرتووخانه‌كه و شاری حه‌سه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌سووڕێنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕای گه‌یاندووه، "به‌هۆی دۆخی ته‌ناهی و گه‌ڕان به‌دوای چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش، له ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ته‌واوی شاری حه‌سه‌كه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا ڕۆژی دووشه‌می ئاینده 31ی كانوونی دووه‌م، به‌رده‌وام ده‌بێت".
چه‌ند چه‌كدارێكی داعش، شه‌وی 20ی كانوونی دووه‌م سه‌عات 11 له حه‌سه‌كه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك گرتووخانه‌ی گوێران ده‌ته‌قێننه‌وه، ئه‌ندامانی داعش‌یش له‌ناو گرتووخانه‌كه‌وه ده‌ستیان به یاخیبوون كردووه و هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان داوه و ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازه پاسه‌وانه‌كان بوونه‌ته‌وه، دواتر شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌سه‌ده و شانه نوستووه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كه دروست بوو.
ڕۆژی شه‌موو 22ی كانوونی دووه‌م، فه‌رهاد شامی گوته‌بێژی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، "ئاماری قوربانی و گیراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه، حه‌وت چه‌كداری هه‌سه‌ده كه پاسه‌وانی گرتووخانه‌كه بوونه گیانیان له ده‌ست داوه، 55ی تریش به سه‌ختی بریندار بوونه، 27 ئه‌ندام و لایه‌نگر و چه‌كدارانی داعش له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون، تا ئه‌م كاته 89 له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له گرتووخانه‌كه ڕایان كردبوو، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گیراونه‌ته‌وه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه".