رۆژنامه‌نووسێكی توركیا له كاتی قسه‌كردن بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی به په‌ندێكی توركی كردووه و ئه‌و په‌نده‌ش لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی تووڕه كردووه، بۆیه سكاڵا له دژی تۆمه‌تبار كراوه و پێشبینی ده‌كرێ ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده، چه‌ند ساڵێك سزای گرتنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
سه‌ده‌ف کاباش بۆ میدیاكان له میانه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له په‌ندێكی توركی كردبوو و گوتبووی، ''ئه‌گه‌ر گا بچێته كۆشك هه‌رگیز نابێت به پاشا، به‌ڵام كۆشكه‌كه ده‌كات به ته‌وێڵه''
له‌دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی کاباش، میدیاكانیش له توركیا په‌نده‌كه‌یان گواسته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاو بووه‌وه، هه‌رچه‌نده باكتاش به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌وه نه‌كردووه مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان بێت.
ده‌گوترێ گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستی له‌و په‌نده هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا بێت. ده‌گوترێ گیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ژماره‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له حكوومه‌تی توركیا و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، زیاتر بووه و توێژه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته پێیان وایه، ئه‌ردۆغان بووه‌ته مایه‌ی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆ توركیا و تا له كۆشك دوور نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و وڵاته‌ش ئاسووده نابێت.
هاوتای ئه‌و په‌نده توركییه له زمانی كوردیدا ئه‌وه‌یه ''ئه‌گه‌ر كه‌ر بچێته به‌غدا نابێ به هێستر''.