مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی "ئیمارات" گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی میرنشینی ئیمارات له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كاندا، تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هاوئاهه‌نگی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتووێكی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ كردووه، سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتووانه بووه، هه‌ر ئه‌مڕۆیش مانشێتی ته‌واوی رۆژنامه و میدیاكانی ئیمارات بوو.