ئه‌و كچه په‌یامنێره‌ی كوردستان تیڤی كه له یاریگه‌یه‌كی شاری سلێمانی كه‌وته به‌ر لێدانی هێزه ته‌ناهییه‌كان، هێشتا ڕه‌وشی ته‌ندروستی نه‌هاتووه‌ته‌وه سه‌ر خۆ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، هێشتا دۆخی ته‌ندروستیی "نه‌شمیل محه‌مه‌د" په‌یامنێری كوردستان تیڤی خراپه، ئه‌گه‌رچی براوه‌ته ماڵه‌وه، به‌ڵام باری ته‌ندروستییه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و پێویستی به سه‌رپه‌رشتیی پزیشكی زیاتر هه‌یه.
هۆشیار عه‌زیز به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كوردستان تی ڤی، به "وشه"ی راگه‌یاند، باری ته‌ندروستی تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره، به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌برێته وڵاتی ئوردن.
نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شاری سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو (16ی ئادار/ مارس) له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كى تۆپى پێ له یاریگه‌ى زانكۆى شارى سلێمانى، به‌هۆى پاڵپێوه‌نان و فشارى هێزه ته‌ناهییه‌كان، سه‌رى به ستونێكى ئاسن ده‌كه‌وێت و به‌ر زه‌ویش ده‌كه‌وێت و تووشى بێهۆشبوون (غه‌یبووبه) ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.