ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، له ئێسته‌دا ڕه‌نگه بارودۆخى ته‌ندروستیى نه‌شمیل گونجاو نه‌بێت بۆ وه‌گرتنی گوته‌كانى هه‌رچه‌نده ئه‌وان سه‌ردانیان كردووه، سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن بزانن له هۆكارى ڕووداوه‌كه له فایله‌كه چى نووسراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو محه‌مه‌د گۆمه‌شینى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/3 له شاری سلێمانی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان دوو تیپی تۆپی پێ، ده‌بێته شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا، دواتر هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گه‌نه شوێنه‌كه و بڵاوه به‌خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌ش په‌یامنێری وه‌رزشی كوردستان تیڤی (نه‌شمیل محه‌مه‌د) كه خه‌ریكی روماڵكردنی یارییه‌كه بووه، به‌رده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و سه‌ری به‌ر ئاسنی گۆڵ ده‌كه‌وێت و له هۆش خۆی ده‌چێت.
گۆمه‌شینى ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ی نووسینگه‌ى سلێمانیى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ڕاسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه و ئه‌مڕۆش سه‌ردانى نه‌شمیلیان كردووه، هاوكات سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن تا بزانن هۆكارى ڕووداوه‌كه له فایله‌كه‌دا چى نووسراوه، دواتر ئێمه ڕاى خۆمان ده‌رده‌بڕین.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ڵێت، به‌لای ئێمه‌وه رۆژنامه‌نووسان به‌شێكی گرنگ و ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی ئێمه‌ن و هه‌میشه له نزیكه‌وه چاودێری كه‌یسی پێشیلكاری رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن له‌كاتی رووماڵكردن و كاری پیشه‌یی خۆیان.
نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شاری سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو (16ی ئادار/ مارس) له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كی تۆپی پێ له یاریگه‌ی زانكۆی شاری سلێمانی، به‌هۆی پاڵپێوه‌نان و فشاری هێزه ته‌ناهییه‌كان، سه‌ری به ستوونێكی ئاسن ده‌كه‌وێت و تووشی بی َهۆشیی (غه‌یبووبه) ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.