كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و مێركل به هه‌نگاوێكی رژد بۆ له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات وه‌سف كرا، به‌ڵام رۆژێك دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ده‌بێ ئه‌ڵمانیا ئه‌و بڕه بودجه‌یه زیاد بكات كه بۆ ناتۆ ته‌رخانی ده‌كات و تا ئێسته پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به ناتۆ قه‌رزداره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئادار/مارس، ئاژانسی هه‌واڵی "دویچه‌وێله"ی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكی تویته‌ریدا ئاماژه‌ی داوه، ده‌بێ ئه‌ڵمانیا هه‌تا زووه پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ ناتۆ ته‌رخان بكات.
ئه‌و نووسینه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا رۆژێك له دوای دیداره‌كه‌ی دێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل و تیایدا ئاشكرای كردووه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه ناڕاسته‌ی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانمان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گفتوگۆكه‌مان زۆر باش و نایاب بوو.
ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رۆژی هه‌ینی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌ناو باره‌گای كۆشكی سپی، باسی له په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ كردبوو و به‌ڵێنی دابوو ئه‌ڵمانیا بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ ناتۆ ته‌رخان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناتۆ، ده‌بێ وڵاتانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه تا ساڵی 2024 ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ناتۆ ته‌رخانی ده‌كه‌ن، بیگه‌یه‌ننه دوو له‌سه‌تی كۆی داهاتی وڵاته‌كه‌یان و له ئێسته‌دا ته‌نیا پێنج وڵاتی ئه‌ندام سه‌رووی دوو له‌سه‌تی داهاتی وڵاتیان بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازیی ناتۆ ته‌رخان كردووه.