ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تیروپشكی بۆ ناونووسانی حه‌ج له هه‌رێمی كوردستان كرد و 86 هه‌زار هاووڵاتی بۆ به‌جێگه‌یاندنی حه‌جی 2017، 2018 و 2019 ناویان ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئادار/مارس له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتیی زانایانی ئاینی كوردستان، له تیروپشكێكدا زیاتر له 86 هه‌زار هاووڵاتی ناویان بۆ به‌جێهێنانی گه‌شتی حه‌ج راگه‌یه‌نرا كه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناوی خۆیان بۆ به‌جێگه‌یاندنی گه‌شتی حه‌ج تۆمار كردبوو، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر تیروپشكیان بۆ ئه‌نجام درا و تیایدا 86 هه‌زار و 461 ناو بۆ ساڵه‌كانی 2017 و 2018 و 2019 ده‌رچوون و بۆ هه‌ر ساڵێكیش چوار هه‌زار و 360 كه‌س گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌ن .
به‌پێی رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك گه‌شته‌كه‌ی دوا بخات، كه‌سێكی تر ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی و له جیاتی ئه‌و ده‌چێت بۆ حه‌ج.