وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌فیگدور لیبه‌رمان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ڕژێمی ئه‌سه‌دی كرد، ئه‌گه‌ر بێتوو و جارێكی تر مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن، كه ئامانجه‌كان له نێو دڵی خاكی سووریا بۆردمان ده‌كات.
لیبه‌رمان له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، جاری داهاتوو ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌كاربهێنن، دژی فڕۆكه‌كانمان، ئه‌وا بێ دوو دڵی سیسته‌می به‌رگری ڕژێمی ئه‌سه‌د وێران ده‌كه‌ین، ئاسایشی ئیسرائیل به‌لای ئێمه له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
ئاماژه‌ی دا، ئیسرائیل هیچ نیازێكی نییه له ده‌ستوه‌ردان بۆ جه‌نگی ناوخۆیی سووریا و قۆرخكارییه‌كانی ڕووسیا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، كه چه‌ك له سووریاوه ده‌نێردرێته لبنان. بۆیه سوپای ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به جوڵه ده‌كات، هه‌ركاتێك هه‌وڵی دزه‌پێكردنی چه‌ك له سووریاوه بۆ لبنان بدرێت، هیچ كاتیش موساوه‌مه له‌سه‌ر ئه‌و كاره ناكه‌ین.
هه‌فته‌ی ڕابردوو میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكیان له نێو سووریا بۆردمان كردووه و ڕژێمی ئه‌سه‌دیش ئاشكرای كرد، كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلیان خستووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه ئه‌مه به ته‌واوی ڕه‌ت كرایه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردمانانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ نێو خاكی سووریا، حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، بۆ ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ لبنان و پڕچه‌ككردنی حزبوڵای لبنانی، چه‌ندان كۆگای چه‌كی حزبوڵایان له نێو سووریا كردووه‌ته ئامانج.