عه‌بادی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ بارزانی ده‌كات


به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا جەژنی نەورۆز لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات.

وه‌ك ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، لە پەیامەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هیوای ئەوەی خواستووە كە نەررۆزی ئەمساڵ هەڵگری موژدەی كۆتاییهاتنی تیرۆریستانی داعش بێت و بەهاری ئەمساڵ بەهاری سەقامگیری و ئاساییش و خۆشگوزەرانی بێت بۆ وڵات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای لە خەڵكی كوردستان كرد كه‌ ئومێدیان بەهێز بێت چونكە بە دڵنیاییەوە خۆڕاگرییەكەیان بەرهەمی دەبێت و گوتی: داوا دەكەم لە بەرانبەر هەر هەوڵ و دەنگێكدا خۆڕاگر بن كە بیەوێ بڕوابەخۆبوونیان لێ بستێنێتەوە و پاشكۆیی بچەسپێنێت. نەورۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان پیرۆز دەكەم.



وشە - كوردۆ شابان


PM:01:58:20/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌