درەنگانی شەوی رابردوو ئافرەتێكی دانیشتووی شارۆكەی سۆران لە لایەن هاوسەرەكەی
بە دەستڕێژی گوللە بریندار دەبێت، بەرپرسێكی توند و تیژی ئافرەتانی سۆرانیش
دەڵێت" فەرمانی گرتن بۆ هاوسەری ئافرەتەكە دەرچووە و تاكو ئیستە نەگیراوە و
هەڵاتووە.
ملازمی یەكەم شێروان خالید گوتەبێژی پۆلیسی توند و تیژی ئافرەتانی سۆران
بە " وشە "ی راگەیاند" سەعات نۆی شەوی 20ی ئاداری 2017 لەلایەن نەخۆشخانەی
فریاكەوتنی سۆران ئاگادار كرانەوە لە هەبوونی رووداوێكی برینداربوون كە ئافرەتێك بە
ناوی ( س، ر، ح ) تەمەن 28 ساڵ و بە پیشە ژنی ماڵە."
بە گوتەی ئەو بەرپرسە چوار فیشيک بە ئافرەتەکە کەوتووە و دوای گرتنەبەری
رێوشوێنی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی لە سۆران كراوە و تا ئێستە لە ژێر چاودێری
وردی پزیشك دایە و باری تەندروستی تا رادەیك جێگیرە .
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و
فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەكە دەرچووە و تاكو ئێستە نەگیراوە.
سۆران / موڕشید برادۆستی