دوێنێ چوارشه‌م به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 68 وڵاتی نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داعش له عێراق و سووریا، كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه چوو و له
به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه ئامار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه له 2014 تا
ئێسته خرایه‌ڕوو. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته 19 هه‌زار هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌نجام دراون و 180 سه‌ركرده‌ی باڵای
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان كه له كۆبوونه‌وه‌كه
خرانه ڕوو، تێیدا ئاماژه دراوه، كه له 2014 تا ئێسته 19 هه‌زار هێرشی
ئاسمانی ئه‌نجام دراون و دوو هه‌زار و 600 بنكه و باره‌گه‌ی تیرۆریستان له عێراق
و سووریا كراونه‌ته ئامانج و گرنگترینیان سه‌كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز و
كاروانی تانكه‌ری نه‌وتی تیرۆریستان بووه، هاوكات 25 كۆگای پاره و سامانی
تیرۆریستان و 90 بانكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش خاپووركراون و 180 سه‌ركرده‌ی
داعشیشن له‌نێوبراون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داعش له عێراق و سووریا له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2014 دوای چه‌ندان
كۆبوونه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرێنرا و له پشتیوانی ئاسمانی له
ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ هێزه‌كانی سه‌ر زه‌وی دژ به تیرۆریستانی داعش دابین
ده‌كات، هاوكات مه‌شقی سه‌ربازی و ناردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی
دژ به داعش و ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئاواره‌كان له گرنگترین ئه‌ركه‌كانیه‌تی.
سه‌رچاوه/RT
باز