وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەیەکدا داوا لە بنکە و فەرمانگەکانی دەکات زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و کەسوکاری پلەیەکی شیهیدان بەخۆڕایی چارەسەر بکرێن.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا کە لەلایەن د. رێکەوت حەمەڕەشید کەریم، وەزیری تەندروستییەوە واژوو کراوە، بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا بریندارانی چه‌كی كیمیای و زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان به‌خۆڕایی له سه‌نته‌ره‌كانی دڵ و سەرجەم داوده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
هاوکات بڕیاردراوە 20 % لیستی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ زیندانیانی سیاسیی و بەرکەوتوانی جەکی کیمیایی و کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان ته‌رخان بكرێت و بریندارانی چه‌كی كیمیای، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریان له کوردستاندا نیه، به رازه‌مه‌ندی ئه‌جوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانەی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كان ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن.