ده‌زگه‌ی دژه‌تیرۆری به‌ریتانی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌زگه‌ی دژه‌تێرۆری به‌ریتانی ڕای گه‌یاند كه "خالید مه‌سعوود" ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه تیرۆرییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو ئاینی ئیسلامه‌وه، ناوی "ئه‌دریان ڕاسێل" بووه.
له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌م، كه به‌ته‌مابوون هێرش بكه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، چوار كه‌س كوژرا كه یه‌كێكیان خالید مه‌سعوود بوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
پۆلیسی به‌ریتانیا پێشتر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌و تاوانباره، پێشتریش چه‌ندان تاوانی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچیان كاری تیرۆریستی نه‌بوون.
خالید ته‌مه‌نی 52 ساڵ بوو، له "كینت" باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن له‌دایك بووه و له‌م دواییانه‌شدا له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن ده‌ژیا.