ئاماری رووداوەکانی پارێزگای هەولێر لە رۆژانی جەژندا

:: PM:12:54:24/03/2017 ‌


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولیر ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی جەژنی نەورۆزی خستە روو و رای گەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا لە پارێزگای هەولێر هەشت رووداوی هاتوچۆ تۆماركراوە و بە هۆیەوە 11 كەس بوونە قوربانی.


بە پێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،لە یەکەم رۆژی جەژن زیاترین رووداو تۆمار کراوە و سێ پێكدادان و دوو حاڵەتی وەرگەڕان و یەك حاڵەتی شێلان هەبووە، كە بە كۆی ڕووداوەكان شەش كەس بریندار بوون.


زیاتر روون کراوەتەوە، لە ڕۆژی دووەمدا ڕووداوەكان كەمیان كردووە و بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون و لە ڕۆژی سێیەمی جەژنی نەورۆزدا هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە.


لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا ئاماژە دراوە، کۆی رووداوەکانی هەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆز 11 قوربانی لێ کەوتۆتەوە، واتا دوو کەس گیانی لەدەست داوە و نۆ هاوڵاتی تر بریندار بوون.




وشە - هیدایه‌ت جان