فڕۆكه‌وانه سه‌ربازییه‌كان، له ده‌ستنیشانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش، توشی كۆسپی زۆر ده‌بن، به‌تایبه‌تی له سووریا كه ئاسمان فره هێزی وڵاتانی جیاوازی لێیه و جه‌نجاڵی دروست كردووه و هه‌موویان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه كه له‌ناوبردنی داعشه.
"ولیام ڤۆڵیت" ته‌مه‌ن 33 ساڵ، یه‌كێكه له فڕۆكه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به‌شداری كردووه له هێرشی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سووریا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ "ئاسۆشیتد پرێس" ده‌ڵێ، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، پێوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ هێرشكردنه سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵییه‌كی زۆری دروست كردووه، چونكه ده‌بێ بزانین كه‌ی كاتی ئێمه‌یه بۆ لێدان و كه‌ی كاتی هێزه‌كانی تره، تا تێكه‌ڵی و پێكدا پژان دروست نه‌بێ.
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بنكه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری به به‌رده‌وامی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، تاوه‌كوو هه‌میشه له پێوه‌ندیدا بین و هه‌ماهه‌نگییه‌كه به باشی به ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هۆشداری ئه‌وه بین كه بزانین له چ كاتێكدا فڕۆكه به ئاسمانه‌وه‌یه و فڕۆكه‌ی چ وڵاتێكه.