ڕووسیا هێزەكانی لە لیبیا بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:31:25/03/2017 ‌

فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە كیشوەری ئەفریقیا ئاشكرای كرد، كە ڕووسیا هێزی چەكداری لە لیبیا بڵاوە پێ كردووە و ئامادەش نەبوو زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتە ڕوو.

جەنەراڵ تۆماسف دهاوسەر بە "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاند، ڕووسەكان لەسەر زەویی ناوچەكە بوونیان هەیە، هیچ زانیارییەكی تریشی نەخستە ڕوو.

ناوبراو لەمیانەی گفتوگۆی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان گوتی، پێوەندی لە نێوان ڕووسیا و فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا "خەلیفە حەفتەر" بوونی هەیە و كەس ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات، هەوڵی تەواو هەیە كە ڕووسیا دەستوەردان لە دۆخی لیبیا بكات.

ماوەی چەند ساڵێكە سوپای نیشتمانی وڵات و چەند گرووپێكی چەكدار كە دەستیان بەسەر ناوچەیەكی فرەوانی وڵاتەكە گرتووە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەردوولا دروست بووە و ئاڵۆزی و توندوتیژییەكان گەیشتوونەتە تەرابلوسی پایتەختی ئەو وڵاتەش.

ئەندامان و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی حكوومەتی نیشتمانی لە هەوڵی بەردەوام دان بگەن بە ڕێككەوتن و ئاشتبوونەوە لە نێوان میلیشیاكان بێتە دی، كە ئێستە شەڕێكی توند لە نێوان هەردوولا هەیە.

پێشتر "ڕۆیتەرز" بڵاوی كردەوە، كە ڕووسیا هێزە تایبەتەكانی لە بنكەیەی ئاسمانی ڕۆژئاوای میسری نزیك سنوورەكانی لیبیا بڵاوە پێ كردووە، بەڵام مۆسكۆ ئەمەی بە تەواوی ڕەت كردەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د