وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ بڕی چوار ملیۆن و 500 هه‌زار له حاجییان وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر خواردن و نیشته‌جێكردنیان، بڕه پاره‌یه‌كیش وه‌ك رسوومات له‌و هاووڵاتییانه وه‌رده‌گرێت كه گه‌شتی عه‌مره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی ئادار/مارس، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاند، ھه‌ر ھاووڵاتییه‌كی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر گه‌شتی عه‌مره ئه‌نجام بدات، بڕی 100 دۆلاری وه‌ك رسوومات لێ وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی رسوومات له حاجییانی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات، تا ئێسته بڕیار له‌باره‌ی وه‌رگرتنی رسوومات له حاجییان بۆ ئه‌مساڵ نه‌دراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقییه‌وه رێنوێنیی نوێ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان ده‌ربكرێت و دواتر حكوومه‌تی ھه‌رێم ھه‌ماھه‌نگیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و میكانیزمه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
بڕیاره وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بۆ ئه‌مساڵ بڕی چوار ملیۆن و 500 ھه‌زار دینار له‌ھه‌ر حاجییه‌كی ھه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، پاره‌ی خواردن و نیشته‌جێكردنی حاجییان له‌سه‌ر ھه‌مان بڕه پاره ده‌بێت.