حەبی رێگری لە دووگیانی رێگری لە شێرپەنجە دەكات

:: PM:04:33:25/03/2017 ‌
توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە بەكارهێنانی ئەو ئامرازانەی لە رێگەی هۆڕمۆنەوە رێگری لە دووگیانی دەكەن، دەكرێ ببێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە چەند جۆرێكی نەخۆشیی شێرپەنجە.

پزیشكان دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەك، كە ماوەی 44 ساڵی خایاندووە و 46 هەزار ژنی وەك نموونەی وەرگرتووە،  و دەرکەوتووە بەكارهێنانی حەبی رێگری لە دووگیانی، یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵە، منداڵدان و هێلكەدان و چەند جۆرێكی تری شێرپەنجە.

لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، ئەو ژنانەی كە حەبی رێگری لە دووگیانییان بەكارهێناوە، بە رێژەیەكی كەمتر تووشی شێرپەنجە بوون، بەراورد بەو ژنانەی كە ئەو حەبەیان بە هیچ شێوەیەك لە ژیانیاندا بەكار نەهێناوە.

هاوكات كاریگەریی حەبەكەش لە پاراستنی ئەو كەسانە لە نەخۆشیی شێرپەنجە، تا دوای 36 ساڵ لە بەكارهێنانی بەردەوام بووە، بە تایبەت لە تەمەنی بەساڵداچووییدا.

سەرچاوە/ RT


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی